وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم سه‌باره‌ت به ژه‌مه خواردنى نه‌خۆشخانه‌كان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
به‌پێى رێنمایى دارایى ژماره (١٧٩١) كه له ١٦ی شووباتی ٢٠٢٠ ده‌رچووه و دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووەو واژۆى ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیرى دارایى و ئابورى به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاردرا کە نرخى سێ ژه‌مه خواردنی بۆ نه‌خۆشخانه و بنكه و سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان له ٤ هه‌زار و ٥٠٠ دینار تا ٦ هه‌زار دینار دیاریكردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه كه كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایی له‌خۆگرتووه، سه‌باره‌ت به كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ئه‌وله‌وییه‌تی داوه به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ژماره‌ی كارمه‌ندی كه‌مئه‌ندام وئافره‌تییان زۆرتره.
دەقی ڕێنماییەکە: