شاسوار عەبدولواحید کاتی خۆپیشاندانەکانی دژی دەسەڵاتی کوردی راگەیاند ( ڤیدیۆ)

لە رێگای ڤیدیۆیەکەوە شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند" شەممە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دەست دەکەن بۆ خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی ئێستای هەرێم".

 

لەو ڤیدیۆیەدا کە بەناونیشانی " ئیتر بەسە بێ دەنگی " ئەمڕۆ ١٨ی شوباتدا شاسوار عەبدولواحید لە ڕێگای هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، دەڵێت" کا تژمێر ٣ی پاشنیوەرۆ لەهەر چوار پارێزگاکەی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە خۆپیشاندان سازدەکەین".

 

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت " من وەک هاوڵاتیەک خۆم و خێزانەکەم بەشداری دەکەین، هیوادارم خەڵکی کوردستان بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن".

 


PM:08:36:18/02/2020