پەرلەمانتارێکی گۆڕان: لایەنەکانی هەرێم ، پارتی و یەکێتی دەکەنەوە بەڕیش سپی

پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایگەیاند بەچوونی وەفدی هاوبەشی هەرێم بۆ بەغدا، جارێکی تر پارتی و یەکێتی دەکەنەوە بە ریش سپی خۆیان.

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، د. غالب محەمەد نووسیوویەتی " جارێكی تر لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی، یەكێتی و پارتیان كرد بە دەم راستی خۆیان و بەناوی كوردە وە دەرۆن بۆ بەغداد بۆ ئەوەی كار بكەن بۆ دانانی وەزیری حزبی و گەندەڵ، ئەمەش دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی لەوە تێگەشتن ئەمجارەیان ناتوانن بی ئەم حزبانە وەزیرە گەندەڵەكانیان دابنێن هاتن لە گەڵ حزبەكانی دەرەی خۆیان بڕۆن بۆ بەغداد بۆ دانانی وەزیری دوبارە و گەندەڵ".


هەروەها دەڵێت " لەم کارەدا پارتەکانی دەرەوەی دوهێزی سوڵتەی هەرێم(یەکێتی و پارتی) یەك شتیان بۆ دەمێنێتەوە ئەویش پیرۆزباییە لە وەزیرەكانی یەكێتی و پارتی. بەراستی شەرمە هەموو جارێک بخەڵەتێنرێیت لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە کەچی ناوی خۆت بنێیت سیاسی و حزبی سیاسی!".


غالب محەمەد لە کۆتایی پۆستەکەیدا دەڵێت " بۆیە بەندە ڕایدەگەیەنم ، هەر وەزیرێك حزبی و دوبارە و گەندەڵ بێت دەنگی پێ نادەم چونکە ئامانجی ئێمە خزمەتی هاوڵاتیانە هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان کاتێک دامەزرا کاری بۆئەوەدەکرد کەسانی سەربەخۆ و پسپۆڕ و شارەزا پۆستەکان بگرنەدەست بێ بیرکردنەوەی بەرژەوەندی حیزبی کاربکەن لەپێناو هاوڵاتیان و بەرەژەوەندی گشتی، بەڵام زۆر سەیرە ئێستا بەشی زۆری عێراق داوای کەسانی سەربەخۆ دەکەن بەڵام ئەمان دەڕۆن بۆدانانی وەزیری گەندەڵ و دوبارە لەعێراق!".




PM:10:54:18/02/2020