ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ و پاریس سانجێرمان دۆڕان

بە ئەنجامدانی دوو  یاری قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان دەستی پێکردو تێیدا یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فرەنسی توشی دۆڕان بوون.
لە یەکەم یاریدا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی  لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردووی کردو توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکە یاریزان ساوڵ نیگوێز لە خولەکی ٤ تۆماری کرد.
بە درێژایی یاریەکە یانەی لیڤەرپوڵ باشتر بینراو دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو، بەڵام نەیتوانی ئەنجامەکە راست بکاتەوە.

لە دووەم یاری ئەمشەو، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بردنەوەیەکی بەنرخی بەدەستهێناو توانی ٢-١ لە پاریس بباتەوە.
گێمی یەکەم یاریەکە گۆڵی بە خۆیەوە  نەبینی، بەڵام لە گێمی دووەم دۆرتمۆند لە لایەن یاریزان، هالاند لە خولەکی ٦٩ بە گۆڵێک پێکەوت، بەڵام لە خولەکی ٧٥ نەیمار ئەنجامەکەی بۆ پاریس سانجێرمان راستکردەوە.
پاشان لە خولەکی ٧٩ یانەی دۆرتمۆند لە لایەن هالاندەوە ئەنجامەکەی کردە دووهیندەو توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو هەنگاوێکی باش بنێت.

 

 



AM:01:11:19/02/2020