لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌ سنوری گه‌رمیان ئۆتۆمبلیلێك وه‌رگه‌ڕا و دوو پێشمه‌رگه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا.

 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی دوێنێ لە نێوان گوندی ئاوەسپی – ناحیەی خان، ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێر و سەرنشینەکانی پێشمەرگە بوون، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە وەرگەڕاوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی (مەسعود رەحمان) لەدایکبووی ١٩٩٨ و (مستەفا عەزیز وەلی) لەدایکبووی ١٩٩٤ گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەش کردووە، هەر لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بووە.

 



AM:09:14:19/02/2020