خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی هەرێم لۆکە زاهیر په‌یامێكى ئاراسته‌ى خانمه هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقى كرد و ده‌ڵێت" به‌دڵ هیواخوازم ئێستا به‌رده‌وام بوایه".
شه‌وى ڕابردوو لۆكه زاهیر وێنه‌یه‌كى ١٠ ساڵ پێش ئێستاى خۆى و له‌یلا فه‌ریقى، له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تى" لەیلا فەریقی ڕێچکەشکێن و ئازا، بەدڵ هیواخوازم ئێستا بەردەوام بوایە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه" گرنگیدان بە کاری هونەرمەندە باشەکان پێویستە، هەم وەک ڕێزێک بۆیان، هەمیش وەک ئەوەی بدرێتەوە بە گوێی ئەم جیلەی کە ئێستا پێ دەگەن، هەق وایە ئەم میدیا و سۆشیاڵ میدیایانه‌ى ئێستا هەن، ئیتر کار لەسەر هونەرمەندە جددییەکانیش بکەن، چونکە بە دەگمەن قودرەت و توانای وەک لەیلا فەریقی و زیاد ئەسعەد و چەندانیتر دروست دەبنەوە،کە بەداخەوە نائومێدبوون".
له په‌یامه‌كه‌یدا لۆكه زاهیر ده‌شڵێت" ناکرێت دڵشکان و نائومێدبوونیان لە هونەر پشتگوێی بخەین و ئەوەندە خەمسارد بین بەرامبەر هەستیان، تا بزانن کە زۆر خۆشمان دەوێن و بوونیان پێویست و گرنگە لامان".
له‌باره‌ى وێنه‌كه‌ى خۆى و له‌یلا فه‌ریقى، لۆكه زاهیر باسى له‌وه كردووه" وێنەکە ١٠ ساڵێک بەر لە ئێستایە، دوای دانیشتن و گفتوگۆیەکی جوان وێنەکەمان چرکاند".
لۆکە زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادەنرێت.لە مناڵیەوە خولیای ھونەری بووە. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەست بە یەکەمین کارەکانی دەکات. یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیەکی زۆری لێ‌کرا،لە ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لە ھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.
لەچەندین سرودی نیشتمانی بەشداریووەو وەک سرودی (بۆ کوردستان) بە ھاوبەشی چەند ھونەرمەندێک وەک (پەیوەند جاف، عەبدول قەھار زاخۆیی، مۆنیکا، و میرا) ھەروەھا سرودی سەربەخۆبوون پەیامێکی گرنگ بوو بانگەوازی بۆ یەک. ڕێزی ناو گەل و سەربەخۆبوونی کوردستان ھەروەھا سرودی نۆێبوونەوەو سرودی (ھەماوەند) ئەمانە ھەمووی.
هاوکات له‌یلا فه‌ریقى یه‌كێكه له خانمه هونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموونه كورده‌كان، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبوومى و گۆرانى و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌وادارێكى زۆریشى هه‌یه.