لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی دزراویان دۆزییەوە.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كه له كاتی دابه‌زینی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و چوونی بۆ سۆپه‌رماركێتێك، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له جۆری ته‌كسی - نیسان سه‌نییه، به ئیشپێكراوی به‌جێهێشتووه و دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێدزراوه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ئاگاداركرانه‌وه، سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه دۆزرایه‌وه و له ئێستادا پۆلیسی سلێمانی سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواشى له هاوڵاتیان كردووه، ئۆتۆمبێله‌كانیان به ئیشپێكراوی به‌جێنه‌هێڵن، تا رووبه‌ڕووی رووداوی نه‌خوازراو و دزینی، نه‌بنه‌وه.