روسیا: ئۆپراسیۆنی توركیا بۆسەر ئیدلیب خراپترین بژاردەیە

کۆشکی کرملنی ڕوسیا لەبارەی ئەگەری ڕوودانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆشكی كرملنی ڕوسیا لەبارەی ئەگەری ڕوودانی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لە سوریا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە  دیمیتری بیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند" ئۆپراسیۆنی توركیا لە بەرامبەر سوپای سوریا خراپترین بژاردەن".

 

ئاماژەی بەوەش کرد" ڕوسیا و تورکیا لە پەیوەندیدا دەبن بۆ ڕێگەگرتن تەشەنەسەندنی دۆخی ئیدلیب".   

 

بیسکۆف وتیشی" لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ گفتوگۆی تەلەفونی هەردوو سەرۆک پۆتین و ئەردۆغان، بەڵام پەیوەندیەکی لەوجۆرە دەتوانرێ بەخێرایی ئەنجامبدرێت".

 

ئەم لێدوانەی كرملین دوای ئەوە دێت، ئەردۆغان لە وتارێكدا سەبارەت بە دواین گۆڕانكارییەكان و سیاسەتەكانی وڵاتەكەی لە بەشێكیدا رایگەیاند "هەر باجێكی هەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ گێڕانەوەی ئاسایش بۆ ئیدلیب لە پێناو خەڵكەكەی و لە پێناو توركیادا.

هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی كرد توركیا هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەیەكی سەربازی لە ئیدلیب، بەجێی ناهێڵین بۆ ڕژێمی سوریا و ئەوانەی پشتیوانی لێ دەكەن.

 
 
 


PM:02:57:19/02/2020