ئەمڕۆ چوار شەممە سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند" نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە ئێران و دوو حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسەكە تۆماركراوون".
كیانۆش جیهانپور، سەرۆكی سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، بەئاژانسی هەواڵی میهری راگەیاندووە" لەئێران دووحاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و ئەو هاووڵاتیانەی گومانی توشبوون بەڤایرۆسەكەیان لێكراوە خراونەتە ژێرچاودێری وردەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون و زیاتر لە ٧٥ هەزار هاوڵاتیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.