پۆمپیۆ: وەڵامی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەدەینەوە

وەزیری دەروەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند" خۆمان بەدوای ئەو کەسانەوەین کە هێرشیانکردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەروەها گوشارەکانمان بۆ سەر ئێران تەنها ئابووری نابن". 

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" پێویستە حکومەتی عێراق باڵیۆزخانە و دامەزراوەکانمان لە بەغدا بپارێزێت، بەڵام تا ئێستا ئەوەی نەکردووە". 

 

ئاماژەی بەوەشکرد" وەڵامی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەدەینەوە و خۆمان بەدوای ئەو کەسانەوەین کە هێرشیانکرد و سەرجەمیان دەستگیریان دەکەین". 

 

مایک پۆمپیۆ جەختی لەوە کردەوە: ئیرادەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بەهیچ جۆرێک نیەتی ئەوەی نیە سزاکان لەسەر ئێران سوک بکات.

 

هەروەها وتی" پەلە ناکەین، هەڵمەتی گەمارۆکانیش بەردەوام دەبێت، سزاکان تەنها ئابوری نین بەڵکو بۆ پەراوێزخستنی ئێرانە لە ڕووی دیبلۆماسیسەوە لە ناوجەکەدا". 

 

ئەم لێدوانەی پۆمپیۆ لەکاتێکدا بوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەدیس ئەبابا-ی پایتەختی ئەسیوپیای بەرەو عەرەبستانی سعودیە جێهێشت. 

 
 
 
 

 

 

 
 


PM:05:21:19/02/2020