هەنگاو: سێ هاووڵاتی کورد لەسێدارەدران

رێکخراوی هەنگاو ئاشکرایکرد" کە کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی لە سێدارەدانی سێ هاووڵاتی کوردی، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، جێبەجێ کرد".

ئەمڕۆ چوار شەممە رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٥ی فێوریەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کراوە".

دووان لەوانەی لە سێدارەدراون، ناویان "برزوو محەمەد" تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندبوو ٤ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا، ئەوەی تریش ناوی"شەهاب نادری" تەمەن ٢٢ ساڵ بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" لەسێدارە دراوە. 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا ئێستا ناسنامەی سێیەم کەس ئاشکرا نەبووە. 
 


PM:05:24:19/02/2020