بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستدا.

 

محەمەد رەزا قەدیر، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی قوم رایگەیاند" ئەو دوو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گیانیان لەدەستدا".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندبوو، دوو هاوڵاتی وڵاتەکەیان لە شاری قوم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون و زیاتر لە ٧٥ هەزار هاوڵاتیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 


PM:07:05:19/02/2020