بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کە پێشبینی دەکرا ببێت بە کەسی یەکەمی یەکێتی، دوای هەڵبژاردنی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، پیرۆزباییان لێدەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە بەرهەم ساڵح کە پێشبینی دەکرا بکرێتە کەسی یەکەمی سەرکردایەتی یەکێتی و، سیستەمی هاوسەرۆکی رەتکردەوە، دوای هەڵبژاردنی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی لە رێگای تەلەفونییەوە پەیوەندی پێوەکردون و پیرۆزبایی لێکردوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەم هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح دوو شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، یەکێکیان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە بەرهەم ساڵح لەم قۆناغەدا پۆستی سەرۆکی کۆماری پێ بەس بێت و چیتر خۆی نەخاتە ناو ململانێکانی یەکێتی و سلێمانیەوە".
بۆچوونەکەی تریش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت بەرهەم ساڵح پیرۆزباییکردنی لە لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەک هەڵوێست وەرگرتنێک بووە بەرامبەر کۆسرەت رەسوڵ و لە " رقی " ئەو پیرۆزبایی لێکردوون، چونکە ئەو لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکدا پشتی کردە بەرهەم ساڵح.
دوێنێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەستنیشان کرد.