یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی هێرشبەری دانیمارکی ، مارتن برایسوایت بۆ ریزەکانی، ئەمەش پاش ئەوەی عوسمان دیمبلی توشی پێکان بوو.
بەهۆی پێکانی دیمبلی، یانەی بەرشەلۆنە داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد رێگە بدات هێرشبەرێکی نوێ بکڕن و ئەو یەکێتیەش رێگەی بە گواستنەوەی هێرشبەری یانەی لیگانێسی ئیسپانی مارتن برایسوایت دا.
یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ ناوی ئەم یاریزانەی بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوەو رۆژنامەکانیش باس لەوە دەکەن سبەی پێنجشەممە یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەمەن ٢ ساڵە رادەگەیەنێت.