ڤیدیۆ:ئاتڵەنتاو لایپزیگ بە ئەنجامی باش براوە بوون



لە دوو یاری تری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکانی ئاتڵەنتای ئیتاڵی و لایپزیگی ئەڵمانی بە ئەنجامی باش براوە بوون.
لە یەکەم یاریدا، یانەی ئاتڵەنتای ئیتاڵی، لە یاریگای سانسێرۆ میوانداری یانەی ڤالنسیای ئیسپانی کردو توانی یاریەکەی ٤-١ لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان" هاتیبور دوو گۆڵ و لیایچ و فریلۆر تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەمشەودا، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی دۆڕاو بەرامبەر بە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی شکستی هێنا.
هەرچەندە یاریەکە لە یاریگای تۆتنهام ئەنجام درا، لایپزیگ توانی بە گۆڵی یاریزان" تیمۆ فێرنەر یاریەکە ١-٠ بباتەوە.



AM:01:16:20/02/2020