مەسرور بارزانی دیاریەکی بەنرخ دەدات بە پاپای ڤاتیکان

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی دیاریەکی تایبەت پێشکەش بە پاپای ڤاتیکا دەکات کە ئەویش بەشێکە لە پارچەیەکی ئینجیل کە لە لایەن داعشەوە سوتێنرابوو لە کاتی هێرشەکانی چەکدارەکانی ئەو رێکخراوە بۆ سەر ناوچە مەسیحیەکان.

 

مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بڵاویکردۆتەوە كە بەشێك لەپارچەكانی ئینجیلێكی دێرین كە لەلایەن داعشەوە سوتێندرابوو پێشكەشی قەداسەتی پاپا فرانسیسی كردووەو نووسیوویەتی " بەشێك لە پارچەكانی ئینجیلێكی دێرین كە لەلایەن داعشەوە سوتێندرابوو، پێشكەشی قەداسەتی پاپا فرانسیسی كردووە".



هەروەها سەرۆکی حکومەت دەڵێت " ئەمە واتای ئەوەیە كوردستان یەكگرتووە لە پاراستنی نەریتی لێبوردەیی لەنێوان بیر و باوەڕە جیاوازەكان، لەوانەی دەیانەوێت پەرتەوازەمان بكەن و ناكۆكی بخەنە نێوانمان ".

 

دوێنی مەسرور بارزانی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە، ئەمەش لە میانەی ئەو گەشتەی بۆ ئەوروپا ئەنجامی دا.

 



AM:09:28:20/02/2020