ڤیدیۆ.. هاوڕێ کچەکەی رۆناڵدۆ لە ئاهەنگێکدا سەمای " تانگۆ " دەکات

هاورێ کچەکەی رۆناڵدۆ کە لەگەڵیدا دەژی، جۆرجینا رودرێگیز لە سان ریمو لە ئیتالیا لە ئاهەنگێکی میوزیکدا سەمایەکی سەرنجڕاکێشی " تانگۆ" دەکات.


جۆرجینا بەجوانییەکەی بەو سەمایەی سەرنجی بەشداربووانی ئاهانگەکەی بەلای خۆیدا راكێشاو دوای سەماکە دێتە لای رۆناڵدۆ ماچێکی خۆشەویستی دەگۆڕنەوە.
جۆرجینای ٢٥ ساڵ کە ئیسپانییە، دوای جیابوونەووەی رۆناڵدۆ لە ئەرینا شایک لە چیڕۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ ئەمدا دەژی و بینینشیان بە رێکەوت بووە لە ساڵی ٢٠١٦دا کەو ئەو دەمە جۆرجینا فرۆشیار بووە لە کۆگایەک.

 
رۆناڵدۆ ٤ مناڵی هەیە، ٣ یانیان تا ئێستا رۆناڵدۆ ئاشکرای ناکات کێ دایکیانە، هەروەها مناڵێکی لە جۆرجیاناش هەیە.

 


AM:09:50:20/02/2020