نوێترین ئاماری مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرا


لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند" تاكوو درەنگانی شەوی رابردوو ٢١١٨ كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".

درەنگانی شەوی رابردوو لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند" ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ٢١١٨ كەس بەرزبوەتەوە و نزیكەی لە  هەزارو ٦٠٠ كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردووشدا ١١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە".

لیژنەكە ئاماژەی بەوەشكردووە" كە لە ٣١ ناوچەی وڵاتی چین، ٧٤ هەزارو ٤٧٦ هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەكە بوون و ٥٦ هەزارو ٣٠٣ كەس لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدان و ١١ هەزارو ٨٦٤ هاوڵاتی حاڵەتی تەندروستیان خراپە، هاوكات لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە تاكو ئێستا ١٦ هەزارو ١٥٥ كەس چارەسەریان وەرگرتوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".

هەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەیەكی شاری قوم لە ئێران دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، بەو هۆیەشەوە بڕیاردرا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشووی فەرمی.

ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا ١٤رۆژه‌، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رگری له‌شی كه‌سه‌كه‌ به‌هێز نه‌بێت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرێت، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نه‌خۆشه‌كه‌.

PM:01:27:20/02/2020