وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌دات

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری نوێ له‌سه‌ر ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گگه‌یه‌نێت" تائێستا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ناردنی پاره‌كه‌ دروست نه‌بووه‌".

ئەمڕۆ پێنجشەممە د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌پرس كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر رایگه‌یاند" هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نییە و لە ئەولەویەتی کارەکانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بکرێت".

وتیشی" ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌به‌غداوه‌ مافێکی خەڵکە نەک هاوکارییەک بێت، هەرێمی کوردستان هاوکار بووە و هەموو نیاز پاکییەکیشی نیشان داوە تا پرسی مووچە و بودجە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا چارەسەر بکرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مانگانه‌ له‌ ١٧ بۆ ٢٥ی مانگ حكومه‌تی عێراق بڕی ٥٢٢ ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ی به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت.
 


PM:02:08:20/02/2020