وەزارەتی تەندروستی ئێران سێ توشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
كیانوش جیهانپوور، سەرۆكی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند" دووچاربوونی سێ كەسی دیكە بە ڤایرۆسی (كۆڕۆنا) پشتڕاست كرایەوە، تووشبووان هاووڵاتیانی ئێرانین، دووانیان لە شاری قومن ، ئەو كەسەی تریش لە شاری ئەراكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا ١٩ کەسی دیکە بە گومانی توشبوونیان بەو ڤایرۆسە خراونەتە ژێر چاودێری وردەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە دوێنێ دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی ئێران مردنی دوو كەسی ئێرانی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا راگەیاند و هەر ئەمڕۆش باری نائاسایی لە شاری قوم راگەیەندرا.
هاوكات بەو هۆیەوە حكومەتی ئێران پێكهێنانی شانەیەكی بۆ ئیدارەدانی رێگەچارەكانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (كۆڕۆنا) راگەیاند.