لە نوێترین دەرکەوتنیدا، بەیان عوسمان ناسراو بە ( وەنەوشە ) کە ئەکتەرێکی ناسراوە لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەیان عوسمان لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت و نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ ئەودا بڵاودەکاتەوەو دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".