وێنە:بەرشەلۆنە یاریزانە دانیمارکیەکەی ناساند



ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی بەرشەلۆنە ناساندنی یاریزانی دانیمارکی یانەی لیگانێس، مارتن برایسوایتی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەکە بۆ شوێنی عوسمان دیمبلی ئەو یاریزانەی بۆ ٤ ساڵ و تا ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ریزەکانی گواستوەتەوەو  نرخی گواستنەوەشی ١٨ ملیۆن یۆرۆ بووە.
هەروەها یانەکە بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی وەکو نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی لەسەر داناوە.
برایسوایتی ٢٩ ساڵ، لە لێدوانێکیدا پاش واژۆکردنی گرێبەستەکەی رایگەیاند"خەونی هەموو یاریزانێکە لە یانەی بەرشەلۆنە یاری بکات، دەمەوێت چەندین نازناو لەم یانەیە بەدەست بهێنم و گۆڵی زۆریشی بۆ تۆماربکەم.



PM:09:18:20/02/2020