به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم بڕیاریدا، هیچ خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانێك به‌بێ ئه‌نجامی پشكینین هاورده‌ی هه‌رێم نه‌كرێت، تاوه‌كو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانه‌وه پشتڕاستنهكرێتهوه.
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد، بەپێی ئەو بڕیارە دەبێت هەر خواردن و دەرمانێک دێتە کوردستان نابێت بێتە هەرێم تا ئەنجامی پشکنینەکەی بۆ دەردەچێت.
به‌پێی بڕیاری ژماره (30)ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه (دوێنی 19ی شوباتی 2020) بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی پارێزگاكان نێردراوه، بڕیاردراوه به رێگریكردن له داخڵبوونی هه‌ر خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانێك، پێش ئه‌نجامی كۆتایی پشكنین.
بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی كه واژووی ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی بهسهرهوهیهوتیایدا هاتووە "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه رێگه نه‌ده‌ن به داخڵبوونی هیچ كاڵا‌و بابه‌تێك بۆ هه‌رێم به‌تایبه‌تی (خوارده‌مه‌نی و ده‌رمان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت) تاوه‌كو ئه‌نجامی پشكنییهكانیان به (ده‌رچوو) له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانه‌وه به‌ده‌ستتان نه‌گات".