ڤیدیۆ:ئینتەرمیلان هەنگاوێکی باشی نا


لە خولی ئەوروپا لیگ، یانەی ئینتەرمیلان هەنگاوێکی باشی ناو توانی ٢-٠ شکست بە یانەی لۆدۆگۆریتسی بولگاری بهێنێت.
یاریەکە لە یاری چوونی قۆناغی ٣٢ی جامەکە بوو، ئینتەرمیلان لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام لە گێمی دووەم توانی دوو گۆڵ لە لایەن ئیریکسنی دانیمارکی و لۆکاکۆی بەلجیکی بکات و یاریەکە ٢-٠ بباتەوە.
بەمەش ئینتەرمیلان هەنگاوێکی باشی نا بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی جامەکە.



PM:11:10:20/02/2020