چوار یاریزان رکابەری بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین دەکەن
چوار یاریزان لە یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رکابەری بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە دەکەن، ئەمەش پاش ئەنجامدانی بەرزترین ئاستی خۆیان لە یاریەکاندا.
یۆفا ناوی چوار یاریزانی بڵاوکردووەتەوە، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەنگی هاندەرانیان پێدەدرێت و هەر یاریزانێک زۆرترین دەنگی پێدرا،خەڵاتی باشترینی بۆ دابین دەکرێت.
یاریزانەکانی ئەمانەن.
لۆرێسی گۆڵچی توتنهام
هانس هاتیبۆری یاریزانی یانەی ئاتڵەنتا
هالاندی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند
لۆدی یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید.
PM:11:24:20/02/2020