ڤیدیۆیەکی نوێی بۆنەیەکی تایبەتی شارا ئیبراهیم بڵاودەکرێتەوە

لە یادی لەدایکبوونی شارا ئیبراهیم، هاورێ نزیکە میدیاکارەکەی، ئەژین ئازاد کە پێشکەشکارە لە کورد ماکس لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، نووسینێکیش بەو بۆنەیەوە بۆ دەنووسێت.
 
لەو پۆستەدا ئەژین دەڵێت " دڵخۆشم چونکە هەر رۆژێک ئەروات لە تەمەنی تۆ ساڵێک دێتە سەرتەمەنت، ئەبینم وەک هەمیشە هاورێیەتیمان بەردەوامە سوپاس بۆ خوا کە هەمیشە هەیت خەم رەوێنی من رۆژی بوونت پیرۆز بێت، خوا تەمەنی تۆمان بۆ درێژ بکات وەک هەموو کات وتوومە کە هاورێی رۆحیمی شاری گیانم".

 
شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.


شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.

 


PM:11:55:20/02/2020