پێشبینی ناکرێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراندا گۆڕانکاری رووبدات

هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئێران گرنگیەکی زۆریان  داوە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کە بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی شوبات دەستیپێکردو تا ئیستا بەردەوامە، بەڵام نە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە، نە  رۆژئاوا پێشبینی ناکەن هیچ گۆرانکارییەک رووبدات لە سیاسەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەو سیاسەتی دەرەوە.

ئەو هەڵبژاردنەی ئەم بەیانییە بنکەی دەنگدانی بەڕووی هاوڵاتیانی ئێرانیدا کردەوە، پێشبینی دەکرێت باڵی کۆنەپاریز جارێکی تر سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بەتایبەتی کە بە هەزاران کاندید لە هەڵبژاردنەکە دوورخرانەونەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە رایگەیاند کاتژمێر ٤:٣٠ ی بەیانی بنەکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا کرانەوەو بۆ ١٠ کاتژمێر بەردەوام دەبێت و ٥٨ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیەو بۆ هەڵبژاردنی ٢٩٠ کورسی پەرلەمان.

 
شیکارکارەکان پێشبینی دەکەن رێژی دەنگدان لە ساڵی ٢٠١٦ کە ٦٢% بوو کە متر بێت.

 


PM:01:34:21/02/2020