لە راگەیەندراویکدا ه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم داوا له هاووڵاتیان ده‌كات گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران رابگرن.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ی شوبات وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، گەشتەکانیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتێکی نادیار دوابخەن.
هەروەها وەزارەتی ناوبراو وەزارەتی تەندروستی هەنگاو دەنێن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی و ئیداری بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان بەرووی ئێران‌دا، هەروەها له شه‌وى رابوردووه‌وه کاتژمێر ١٢ به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ مه‌رزه‌كانى هه‌رێم به‌ڕووى هاووڵاتیان و گه‌شتیارانى هه‌ردوولا داخراوه.
لە ئێرانی رۆژهەلآتی هەرێمی کوردستان تا ئیستا ٤ کەس بەنەخۆشی کۆرۆنا مردوون و ١٣ کەسی تریش تووشی نەخۆشیەکە بوون.