عەلی سیستانی: پێویستە ئامادەکاری توند و جدی بکرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

لە وتاری ئەمڕۆی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوایانكرد لە لایەن پەیوەندیدارەکانی عَیراق کرد لە ئاستی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بن. 

ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئەمرۆ  لەوتاری هەینی  جەختی لەوەکردەوە پێویستە ئامادەکاری توند و جدی بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە. 

 

ئاماژەی بەوەشدا" لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەموو دامەزراوە تەندروستیەکان ئەرکیانە ڕێگەکانی بەرگریکردن لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرنە بەر". 

باسیلەوەشكردەوە" کێشە زۆر هەن لە دامەزراوە تەندروستیەکانی عێراقدا و پێویستە چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم کێشانە بدۆزرێتەوە، ئامادەکارییەکان پێویستە توند و جدی بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و دامەزاروەکانی عێراق بەرپرس دەبن لە هەر مەترسیەک بەهۆی کۆرۆناوە تووشی عَیراق ببێت".



PM:05:45:21/02/2020