ئه‌مڕۆ هه‌ینى، جێگیرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد" هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە قبوڵ ناکرێت".
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر".
دەشڵێت" تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وته‌بێژى جێگری سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم له‌سه‌ر زارى قوباد تاڵه‌بانی-یه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه: هاووڵاتیان دڵنیادەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە قبوڵ ناکرێت.