سەرۆک کۆماری عێراق و عوسمان بایدەمیر کۆبوونەوە
سەرۆک کۆماری عێراق د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ ھەینی لە بەغدا پێشوازیکرد لە عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە و سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار و عوسمان بایدەمیر جەختیان لە چارهسهركردنی كێشهكان کردەوە بەرێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆ بۆ بەدهستهێنانی مافه ڕەواکانی گەلی کورد بەشێوەیەکی ئاشتی و دیموكراسی دوور لە بەکارھێنانی ھێز و شەڕ".
ئاماژە بەوەشکراوە" ھەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی ناوچەکە و جیھان، و بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا ھاوڕابوون کە گرنگە کێشەکانی ناوچەکە بە دیاڵوگ و لێگەیشتن چارەسەری ئاشتیانەی بۆ بکرێت و ھەرچی زووە کۆتایی بێت بە ئاڵۆزی و شەڕ و ئاشوب، لە پێناو بەدی ھێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە".
PM:06:15:21/02/2020