زیدان کۆمەڵێک یاریزانی دوورخستەوە



زیدانی فەرەنسی  وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ یاریەکەی بەیانی بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی لە گەڕی  ٢٥ی خولی ئیسپانیا کە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک یاریزانی دوورخستووەتەوەو  ١٩ یاریزانی بانگکردووە.

زیدان بۆ یاریەکە، هەریەکە لە ناچۆو رۆدریگۆو بەیڵ و یۆڤیچ و براهیم دیاز و ئەسینسیۆو و ماریانۆ دیازی بانگ نەکردووە.
هەروەها جەیمس رۆدریگێز گەڕاوەتەوە بۆ لیستی یاریزانەکان..

یاریزانە بانگکراوەکان ئەمانەن

کۆرتوا، ئەریۆلا، ئاڵتووبی، کارڤاخال، میلیتاو، رامۆس، ڤاران، مارسێلۆ، مێندی، کرۆس، مۆدریچ، کاسێمیرۆ، ڤاڵڤێردی، جەیمس، ئیسکۆ، هازارد، ڤازکوێز، بنزیمە، ڤینسیۆس.




PM:07:16:21/02/2020