لە عەفرین ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران


هێزەکانى رزگاریى عەفرین، لە هێرشێکیاندا لە عەفرین ژمارەیەک سەربازی دەوڵەتى تورکیایان کوشت و دوو ئۆتۆمبێل-یشان تەقاندەوە.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین، لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە لە هێرشێکدا پێنج سەربازی تورکیا کوژران.

ئاماژەی بەوەشکردوە" دوو ئۆتۆمبێلی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تەقێنرانەوە".

هێزەکانى رزگاریى عەفرین راشیگەیاندووە" بۆردومان و جموجوڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چاودێرییەکانیش لەو ناوچەکە بەردەوامیى هەیە".
 


PM:07:28:21/02/2020