جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنیكی‌ بوو بە جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان

‌جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنیكی‌
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنیكی‌ له‌ لیستی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دیاریكرا.

پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ته‌وافقیان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر پۆستی‌ سه‌رۆك و جێگرو سكرتێری‌ په‌رله‌مان كردبوو.

11 به‌تاڵ

19 ده‌نگی‌ نه‌دا

3 پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

78 ده‌نگی‌ بۆدا

دەنگدانەكە بەشێوەیەكی نهێنی بەڕێوەچوو.

دوابەدوای ئەوەش هەریەك لە فەخرەدین قادر لە فراكسیۆنی كۆمەڵ و ئەبو كاروان لەسەر لیستی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ خۆیان‌ بۆ پۆستی‌ سكرتێری پەرلەمان پاڵاوت، کە بە زۆرینەی دەنگ فه‌خره‌دین قادر به‌ سكرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.



PM:01:37:29/04/2014