ته‌ندروستی سۆران له‌ باره‌ی هاوڵاتیه‌ گه‌ڕاوه‌كانی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


قایمقامی قەزای سۆران دووپاتی دەكاتەوە، بۆ پاراستنی سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیان، ئەوانەی لەئێرانەوە دەگەڕێنەوە دەبێت پشكنینی تەندروستیان بۆ بكرێـت.

كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران  لەو ئاگاداریەدا رایگەیاندوە" ئاگاداری خەڵكی سۆران دەكەینەوە ، ھەموومان ئەزانین ڤایڕۆسی كۆڕۆنا ھەڕەشە لە ھەموو جیھان دەكات ، حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەستی كردوە بە ئیجرائاتی خۆپارستنی كوردستان بە تایبەت كە ئێرانی ھاوسێمان توش بووە و خەڵكێكی زۆری ئێمەش بە كاری جۆراوجۆر سەفەری ئێرانیان كردوە". 

جەختیكردوەتەوە: دوای ئەوەی ئێجرائاتی ھاتن و چوون لە مەرزەكان بۆ وڵاتی ئێران وەستێنرا ، بۆ گەڕانەوەی ھاوڵاتیانیشمان ئەبێ ھەر كەس بگەڕێتەوە كوردستان بە پشكنینی سەلامەتی دا بچێ ، بۆ دڵنیا بوون لە ھەڵنەگرتنی ڤایڕۆسەكە ، كە ئەوەش بۆ بەرژەوەندی یەكە یەكەی ھاولاتیانی كوردستانە.

باسی لەوەشكردوە: بۆیە ھەندێ لەو گەڕاوانە لە سۆران دابەزیون ، لیژنەی پزیشكیش ھەر ئەم شەوە پشكنینی سەرەتایی دەست پێ كردوە . بۆیە ھاوڵاتێانی شارەكەمان دڵنیا دەكەینەوە كە ھیچ مەتریسەك نیە و تەنیا ئیجرائاتی خۆ پارێزیە و بۆ بەرژەوەندی ھەموومانە .

AM:12:18:22/02/2020