وێنە.. شەبنەم بارانی و میران عەلی یەکەم وێنەیان بەیەکەوە بڵاوکردەوە

 گۆرانیبێژی لاوی کورد، میران عەلی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (وەرەلام) بڵاودەکاتەوە کە تێیدا خانمە مۆدێل شەبنەم بارانی وەک ئەکتەر لەگەڵیدا بەشدارە.

بەرهەمە نوێکەی میران عەلی لە هۆنراوەی نامۆیە و ئارام سەردار کاری دەرهێنانی بۆکردووە.

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 

هاوکات میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

جێی باسە چەند مانگێک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان سەرەتا لە میران عەلی و دواتر لەشەبنام بارانیەوە باسی پەیوەندی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە ناسراوە کرا، بەلآم دواتر هەردوولایان بوونی جۆرە پەیوەندیەکی لەو شێوەیەیان رەتکردەوە.




AM:12:39:22/02/2020