بەرپرسێکی بەرزی ئێرانی تووشی کۆرۆنا دەبێت

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئەمڕۆ ٢٢ی شوبات رایگەیاند، بەرپرسێکی ئێرانی تووشی نەخۆش کۆرۆنا بووە، بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ١٩ کەسو، ٤ کەسی تریش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە تووشی نەخۆشیەکە بووە، ناوی مرتەزا رەحمان زادە سەرۆکی ناوچەی ١٣ پایتەختی ئێرانە، وەک تیڤی فەرمی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، کیانو شجهانبور رۆژی هەینی رایگەیاند" ١٣ کەسی تازە تووشی نەخۆش ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو ژمارەی توووشبوانیش گەیشتۆتە ١٨ کەس.

 


AM:10:24:22/02/2020