پەرلەمانتارێک: لەسەردەمی کۆرۆناشدا ١٠٠ بارهەڵگری قاچاخ لە باشماخەوە داخڵبووە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی کۆرۆناوە دەڵێت" پاش بەدواداچون دەرکەوت ھیچ فلتەرێکی ئەوتۆ لە خاڵە سنوریەکان نیە بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان. ھەر دوێنێ شەو زیاتر لە ١٠٠ بارھەڵگری قاچاخ داخڵبوە، نە بارو نە شۆفێر ھیچ پشکنین و تەنانەت ڕاگرتنێکیان نیە".

 
لە پۆستێکدا بە ناونیشانی " بانگەواز" عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نووسیوویەتی" پاش بەدواداچون دەرکەوت ھیچ فلتەرێکی ئەوتۆ لە خاڵە سنوریەکان نیە بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان. 

 
-ھەر دوێنێ شەو زیاتر لە ١٠٠ بارھەڵگری قاچاخ داخڵبوە، نە بارو نە شۆفێر ھیچ پشکنین و تەنانەت ڕاگرتنێکیان نیە، بەداخەوە ساڵێکە ئەم بەرپرسانە خەریکی دزی و قاچاخین بە ھێزی دەوڵەت، نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە، ئێستاش ئامادەنین رایگرن ئەگەر ھەموو خەڵکیش ببێتە قوربانی کۆرۆنا. یەک ساڵە ھاوار دەکەین کەس گوێ ناگرێت! ".

 
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت " ھەموو ئەو بارو بارھەڵگرانەی لە گومرگە فەرمیو لاوەکیەکانەوە دێن لە ئێرانەوە بە ئاسانی تێدەپەڕن و نە پشکنینێکی پێشکەوتوو ھەیەو نە ڕادەگیرێن و دەخرێنە ژێر چاودێری. 

 
بەڕێوبەری مەرزی باشماخ، دەڵێ: توانا کۆنتڕۆڵی دۆخەکەمان نیە، نە جیھازی پێویستی پشکنین ھەیەو نە بارھەڵگر رادەگیرێت.. وەزیری تەندروستیمان ئاگادار کردوەتەوەو بڕیارە ئامێری پێویست بنێرن، بەڵام ناردنی ئەم ئامێرانەش ھیچ کاریگەری نابێت ئەگەر قاچاخ بەردەوامبێت و ھیچ شۆفێرێک نەخرێتە ژێر پشکنین".




PM:11:41:22/02/2020