ئەمڕۆ هەدەپە چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شووباتی ٢٠٢٠ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە بەشداری ٣٠ هەزار کەس لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا چوارەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت. 

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بە بەشداری ٣٠ هەزار ئەندام پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە دەبات".

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆنگرەکەدا دوو هاوسەرۆک و ١٠٠ کەس بۆ ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی گەلان هەڵدەبژێردرێن، پەروین بوڵدان و متهات سانجار پێشنیار کراون بۆ هاوسەرۆکی نوێی پارتەکە.

هەروەها بڕیاریشە، نوێنەری ٢٦ وڵات و ٥٤ پارتی سیاسی بەشداری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیمواکراتی گەلان دەکەن.

پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە ١٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دامەزراوە.
 


AM:09:24:23/02/2020