په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان: دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نایاسایی بوو
بورهانی ره‌شه‌ی گوڵه
بورهانی ره‌شه‌ی گوڵه په‌رله‌مانتارێكی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كه‌ناڵی (KNN)ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دواو باسی له نایاسایی بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
بورهانی ره‌شه‌ی گوڵه پێیوابوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نایاساییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رۆژێكی پشوودایه‌و وتی: به ویژدانه‌وه ده‌ڵێم كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نایاساییه، چونكه له رۆژی پشوودایه.
وتیشی: ده‌كرا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له رۆژێكی دیكه‌دا بكرایه كه پشوو نه‌بێت.
جێگه‌ی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و تیایدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا كه یوسف محه‌مه‌د بوو، جێگره‌كه‌شی له پارتی جه‌عفه‌ر ئیمنیكییه.
PM:04:14:29/04/2014