لە دە پارێزگای ئێران بۆ ماوەی هەفتەیەک کرایە پشووی فەرمی بەمەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" به‌هۆی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له قوتابخانه‌و زانكۆكانی ١٠ پارێزگای ئێران بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو ده‌بێت".
ڕاشیگەیاند" پشووەکە پارێزگاکانی ( تاران، قەزوین، ئیسفەهان، مازندەران، گیلان، قوم، مەرکەزی، گوڵستان، لورستان، ئەلبوز) دەگرێتەوە".
ئەوەش لە كاتێكدایە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئێستا شەش كەس گیانیان لەدەستداوە.