بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە گەیشتنی پارەکەی بەغدا کە ٤٥٣ ملیار دینارەو مانگانە دەنێرێت بۆ هەرێم، تا ئیستا نەگەیشتۆتە هەرێم و هەر لەبەرئەوەشە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بە سستی دەڕوات بەڕێوە.
بەپێی خشەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی دوو شەممە مووچەی مانگی ١١ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بدرێت.
حکومەتی بەغدا مانگانە لە ناوەڕاستی هەموو مانگێکدا بڕی ٤٥٣ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و بەسەر مووچەخۆراندا دابەشدەکرێت، بەلآم ئەم مانگە نا ئێستا نەیناردووە.