لە بەغدا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان روویدا، کە خۆپیشانده‌رێك به گولله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان كوژرا و حه‌وتى دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئه‌مشه‌و له گۆڕه‌پانی خه‌لانی و ده‌وروبه‌ری كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزی چه‌كداری ناوچه‌كه روویداوه و به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ٧ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ڕۆژى هه‌ینییه‌وه، لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، هەروەها ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژیییان کرد لە لایەن هێزەکانی سەرایا سەلام سەربە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دژی خۆپیشاندەران.
لە هه‌فته‌ى ڕابردووه‌وه تا ئێستا ١١ خۆپیشاندەر لە شاری نەجەف کوژران و ١٢٢ی دیکە برینداربوون.