ڤیدیۆیەکی نوێی شێنی هۆشیار بڵاودەکرێتەوە



لە نوێترین دەرکەوتنیدا شێنێ هۆشیار، خانمە مۆدێلی سلێمانی، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە پێدەچێت لە ولاتی تورکیا بێت.

 
ئەو ڤیدیۆیە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەو دەنگۆیانە دێت کە تا ئێستاش یەکلایی نەکراوەتەوە کە ئەم ئەستێرەیە لە دەزگیرانەکەی کە " هەریاد " ی ناوەو گۆرانیبێژە، جیابۆتەوە یان لەگەڵیدا ماوەتەوە.

 

لەگەڵ ڤیدیۆ نوێکەدا شێنێ نووسیوویەتی" بفڕە بۆ ئامانجەکانت لە ژیاندا".
 
 
شێنێ ھۆشیار كچی دڵگەش قادر، خانمە شاعیری كوردە، لەشاری سلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلی دەكات، كە بەهۆی جوانییەكەیەوە لەلایەن هەوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەركردووە. 

 


AM:11:26:24/02/2020