لاهوری شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ده‌زگایی دژه تیرۆر، له‌په‌یامێکدا بۆ لایه‌نگیرانی یه‌کێتی، داوای لێبوردن دهکاتو هه‌روه‌ها وه‌ک ئاماژه‌دانێک به‌رێکه‌وتنی گۆڕان‌و پارتی ده‌ڵێت " سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی لەم هەڵبژاردنەدا، دوابزمار لە تابوتی ئەو کودەتایە دەدات".
لاهوری شێخ جه‌نگی له‌و په‌یامه‌دا که له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه ده‌ڵێت "دەرکەوتنی تۆمارە ڤیدیۆییەکەی هەڤاڵ مام جەلال، ورە و پەیامێکی گەورەی بە یەک بە یەکی یەکێتییەکان و کوردپەروەرانی کوردستان بەخشیوە. ئەم پەیامە کۆتایی بە پیلانگێڕییەکی دوژمنکارانەی ناحەزانی یەکێتیی و برایەتی و پێکەوەژیان هێنا و هەوڵی کودەتایەکی پوچەڵکردەوە، هەروەک چۆن سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی لەم هەڵبژاردنەدا، دوابزمار لە تابوتی ئەو کودەتایە دەدات. ئەم هەڵبژاردنە مژدەی گەورەی بۆ یەکێتیی و یەکێتییەکان پێیە و هاوسەنگی هێز لە کوردستان و عێراق، بە قازانجی یەکێتیی نیشتمانیی دەگۆڕێت و دڵنیاین لەم سەرکەوتنە و لە ئێستاوە پیرۆزتان بێت".
هه‌ر له‌و نوسینه‌یدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی داوایی لێبوردن ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی له‌چه‌ند ساڵی رابردودا له‌ئاستی چاوهروانیهکاندا نه‌بوه‌و ده‌ڵێت "داوای لێبوردنتان لێدەکەم ئەگەر یەکێتیی نەیتوانیوە، بەهۆی قەبارە گەورەکەی و بەهۆی نەدۆزینەوەی سیستمێک بۆ خێراکردنی گۆرانکاری لە قۆناغی گواستنەوەی خەباتی شاخ بۆ شار، لە ئاست چاوەڕوانییە رێکخراوەیی و میدیایی و گوتارە جەماوەرییەکەیدا بێت کە ئێوە لێی چاوەڕوانن".
لاهور ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان دهدوێتو پێی وایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هاوسه‌نگی هێز دهگۆڕێتو ده‌ڵێت " ئەم هەڵبژاردنە مژدەی گەورەی بۆ یەکێتیی و یەکێتییەکان پێیە و هاوسەنگی هێز لە کوردستان و عێراق، بە قازانجی یەکێتیی نیشتمانیی دەگۆڕێت و دڵنیاین لەم سەرکەوتنە و لە ئێستاوە پیرۆزتان بێت."