پۆلیس دەستگیركردنی دە تۆمەتبار رادەگەیەنێت


لەماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا لەچەند چالاكییەكی‌ جیاجیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ١٠  تۆمەتباریان دەستگیركرد.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە" مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەماوەی ١٥ رۆژدا لەچەند چالاكییەكی‌ جیاجیادا ١٠ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو تۆمەتباریان هەستاون بەئەنجامدانی مامەڵەكردن بەبەڵگەنامەی ساختەوە و تۆمەتبارێكی دیكەیان دەستگیركراوە كە هەڵگری‌ بەڵگەنامەی ساختە بووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو: حەوت تۆمەتبار دەستگیركراون كە تاوانی ساختەكارییان ئەنجامداوە و  لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٢٨٩-٢٩٨) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

PM:01:25:24/02/2020