بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمەی داهاتوو بۆ متمانەدان بە كابینەكەی محەمەد عەلاوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێدانی متمانه به حكومه‌تی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێرداو سی ڤی كاندیده وه‌زارییه‌كان پێش كاتی دیاریكراو بنێرێته په‌رله‌مان.
بەپێی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانى عێراق مەرجى ئەوەى بۆ دەنگدان بە حکومەتەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت داناوە، کە پێویستە (٤٨) کاتژمێر پێش دەستپێکردنى کۆبونەوەکە ناوى سەرجەم وەزیرەکان و زانیاریە کەسیەکانیان رەوانەى پەرلەمان بکرێت.