سبەی ئەنجوومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

سبەی سێشەممە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

 

بەپێی راگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت و بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت. 
 
جیا لە بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بە گشتی بریتی دەبن لە:
 
- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی.
 
- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لە کۆنفرانسی میونشن و دیدارەکانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان.
 
- پلان، هەنگاو و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.




PM:04:49:24/02/2020