بەغدا و هەولێر لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە ڕێككەوتن

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی وەزیری پێشمەرگە سەردانی بەغدایانكرد، لە دوای كۆبوونەوەیان رێككەوتن لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند خاڵێكی تر كرا.

 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەدوای کۆبونەوەکە شۆڕش ئیسماعیل، وەیزی پێشمەرگە رایگەیاند" نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠١٩ و ساڵی ٢٠٢٠".

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی بودجەی ساڵی رابردووی عێراق پێویست بوو مانگانە نزیکەی ٦٥ ملیار دینار لە بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ پێشمەرگە بنێردرایە بەڵام تا ئێستا هیچ پارەیەک نەنێردراوە.



PM:05:09:24/02/2020