لە قەڵادزێ ژنێك گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" دوای ئەوەی بۆ سەردان دەچێتە قەڵادزێ ژنێكی بەتەمەن باری تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) کەوتوە ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر ٤:٠٠ ژنێك بەناوی (م . م . ٲ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٨، كە پیشەی ژنی ماڵ بووە، دانیشتووی ڕانیە پاش ئەوەی باری تەندروستی تێكچووە لە لایەن كەسوكاری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دواتر گیانی لەدەستداوە".

لە ڕاگەیەنراوەكەیدا هاتووە" بەوتەی كەسوكاری بە میوانی هاتۆتە قەڵادزێ و پاش ئەوەی باری تەندروستی تێكچووە گەیاندویانەتە نەخۆشخانە".

دەشڵێت" لە ئێستادا توێكاری بۆ تەرمەكەی دەكرێ و تائێستاش هۆكاری مردنەكەی نەزانراوە".

PM:06:49:24/02/2020